Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:38

نوسينگه‌ى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له‌ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


رۆژی دووشه‌ممه‌، 25ی ئاداری 2024 سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب سەردانی ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر کرد و لە لایەن گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆكى ژوورەکە پێشوازی کرا.

سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، وێڕای پيرۆزبايى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێی ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌ك نيشاندا.

له‌ دانيشتنێكدا، باس له‌ ره‌وشى بازرگانى و ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا، هاوکات سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران باسى له‌ پڕۆژه‌كانى سۆران كرد بۆ بونیاتنانی ژێرخانی رێگاوبان، به‌ مه‌به‌ستى به‌ستنه‌وه‌ى به‌ شاره‌كان و كرانه‌وه‌ى به‌ رووى بزاڤی بازرگانی و ئابوورى.

سه‌رپه‌رشتياری ئیدارەی سۆران رایگەیاند:هه‌موو ئاسانكاريه‌ك ده‌كه‌ين بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ سنوورى ئيداره‌ى سۆران.

هەر لەو سەردانەدا، کردنەوەی نوسينگه‌ى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له‌ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە داهاتویەکی نزیکدا گفتوگۆ کرا، بۆ زياتر ئاسانكاریى بازرگانان و پيشه‌وه‌ران و هاوڵاتيان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.