به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی وژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران،له هۆڵی سینه‌ما سالم له شاری سلێمانی رێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی(جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی)به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كتێبه له‌باره‌ی ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) ده‌دوێت و ئاماده‌كردنی ئه‌م كتێبه له بیره‌وی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كوردی و بیانی و نووسه‌ران و سیاسهتمهتدار و ڕۆشنبیران سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
كتێبی (جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی) ،له نووسینی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس(كاوه ئه‌مین)-ه نوێترین كتێبی چاپكراوی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگه و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (فه‌رهاد عه‌ونی) پێشه‌كییه‌كه‌ی نووسیوه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نووسه‌ر كاوه ئه‌مین ده‌ڵێت" ئه‌م كتێبه له میانی چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنیدا له به‌رنامه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رچاوه‌ی گرتووه،ئه‌وكاته‌ی له وڵاتی سوید بووم چه‌ند كهسێكیم له نزیكه‌وه بینیوون كه ئه‌وان له ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا هاتبوونه كوردستان و له نزیكه‌وه بارودۆخی ناوچه‌كه‌و شۆڕشی ڕزگاریخوازی كورد و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌كانیان بینیبوو".
كتێبی جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی بریتییه له لێدوان و بۆچوونی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی بیانی و ناوخۆیی كه به چاوی خۆیان بارزانیی نه‌مر، ڕابه‌ری گه‌لی كوردیان بینیوه و له ڕوانگه‌ی دیتنی خۆیانه‌وه كه‌سایه‌تی و كاریزمای ئه‌ویان باس كردووه كه چۆن وای كردووه نه‌ته‌وه‌یه‌ك شوێن ڕێبازه كوردایه‌تییه‌كه‌ی بكه‌ون.
هه‌ر له میانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر(دلێر شاوه‌یس) و دكتۆر(ماجید خه‌لیل) باسێكیان له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.