دیوانی وەقفی سوننی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم رایگەیاند كە دوای بینینی مانگ بە بەڵگەی شەرعی و فەلەكی، سبەی دووشەم لە عێراق یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
دیوانی وەقفی سوننی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای بینینی مانگ بە بەڵگەی شەرعی و فەلەكی، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەقفی سوننی رایدەگەیەنێت كە سبەی دووشەم رێكەوتی 11 ئاداری 2024 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ ئێوارە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە بەڵگەی شەرعی لە هەرێمی كوردستان مانگ بینراوە و بەمەش سبەی دووشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.