ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەنتۆفاگاستا-ی هەژاندووە كە دەكەوێتە باكووری شیلی و گوڕەكەی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە 60 كیلۆمەتر لە شاری ماریا ئیلێنا دوورە كە دەكەوێتە ناوچەكە و بە قووڵایی 85.6 كیلۆمەتر.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك لەبارەی زیانەكانی ماددی و مرۆیی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەوە نەبووە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە لە باكووری شیلی ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.