Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:40

سەدر هۆشداری دەداتە لایەنگرانی ڕەوتەكەی

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆشداری دایە لایەنگرانی ڕەوتەكەی لە بەرامبەر دروست بوونی فیتنەو تێكهەڵچوون لەگەڵ  كردەوەی بێشەرمی گەندەڵ و میلیشیاكان.
ساڵح مەحمەد عێراقی، لە زاری سەدرەوە لە پۆستێكدا نووسیویەتی، جارێكی تر دەستی گەندەڵی بۆ هەڵگیرسانی ململانێ درێژبۆتەوە، لە نێو ئێوەشدا گوێیان لێدەگرن، لێرەوە ئەوەی سەدر وتوویەتی پێتان دەگەیەنم.
هەروەها دەڵێت: هەر كەسێك كاردانەوەی ئەرێنی یان نەرێنی هەبێت بەرامبەر بە كردەوەی میلیشیا گەندەڵ و بێشەرمەكان، لەوانەش كردەوەی توندوتیژی و كوشتن و تیرۆركردن، یەكێكە لەوان و لە ئێمە نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: پێویستە خۆتان لە خوێنڕشتن و ململانێ بەدوور بگرن و دەبێت پابەندبن .
هۆشدارییەكەی سەدر دوای كوژرانی چالاكوانێكی رەوتەكەی و هێرشكردنە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بابل و بارەگایەكی عەسائیبی ئەهلی حەق لە نەجەف دێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.