سوڵتان كۆسەن كە لە شاری ماردین دەژی و باڵای دوو مەتر و 51 سانتیمەترە هەڵگری نازناوی "باڵابەرزترین پیاوی جیهان"ە و ناوی لە كتێبی گینسدایە بۆ پێوانە جیهانییەكان، لەگەڵ جیۆتی ئامگی هیندستانی كە بەرزی باڵای 62،8 سانتیمەترە و "بچووكترین ئافرەتی جیهان"ە، لە شاری ئیرڤینی سەربە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا بەیەك شادبوون.
كۆسەن كە لە گوندی دەدە-ی سەربە شارۆچكەی دێرك دەژی و لە پاڵ باڵا بەرزییەكەیدا بەهۆی درێژی قۆڵی كە 27،5 سانتیمەترە و قاچی كە 36،5 سانتیمەترە و لە ساڵی 2009دا ناوی چووە كتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەكان، لەگەڵ جیۆتی ئامگی هیندستانی كە بەرزی باڵای 62،8 سانتیمەترە، لە هۆتێلێكی ئیرڤینی بەیەكەوە نانی بەیانیان خوارد.
لە چوارچێوەی بەرنامەیەكدا، سبەی كۆسەن و ئامگی لەسەر بانگهێشتی بەرهەمهێنەرێكی ئەمریكی سەردانی لۆس ئەنجلس دەكەن و، دیدارەكەشیان لەلایەن بەرهەمهێنەرەكە تۆمار دەكرێت.
باڵابەرزترین پیاو و باڵا كورترین ئافرەتی جیهان لە كالیفۆڕنیا بە یەك شاد بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.