Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:23

له‌ به‌سڕه‌ تاوانبارێكی مه‌ترسیدار له‌ گرتووخانه‌ راده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ پارێزگه‌ی به‌سڕه‌ تاوانبارێكی مه‌ترسیدار ‌له‌ ده‌ستی پۆلیس رای كردووه‌ و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌حمه‌د شایع كه‌ تاوانباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندان تاوان له‌وانه‌‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دایۆی كۆری له‌ پارێزگه‌ی به‌سڕه‌ توانیویه‌تی له‌ده‌ست پۆلیس رابكات.

راشیگه‌یاند: ئه‌حمه‌د شایع تووشی ئازاری گورچیله‌ی بووه‌ و به‌ راپۆرتی پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیكی گرتووخانه‌كه‌ی كراوه‌، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ هاوكاری ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس توانیویه‌تی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و رابكات.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ پێكهێناوه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕیان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش كه‌ هاوكاری كردووه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.