Erbil 11°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:23

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی2ی2024، باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاستی دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكان، زۆرترین ڕێژه‌ی بارانی پێشبینیكراو له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شێك له‌ باشووری پارێزگای سلێمانی ده‌بێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ی هه‌ینی 16ی2ی2024، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ دوای نیوه‌ڕۆ باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌ شێوه‌ی نمه‌ باران و هه‌ندێ كات بارانی مام ناوه‌ند ده‌بێت. 

راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌رزتر ده‌بێت له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 15 

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران: 6

گەرمیان: 20
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.