Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:00

ھۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 14- 2- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كاتەكانی نیوەرۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات پاشان تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ، لەكاتەكانی ئێوارەشدا رێژەی دابارینەكە كەمێك زیاتر دەبێت بۆ بارانی مام ناوەند ، لە درەنگانی شەودا رێژەی دابارینەكە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت و هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە باكوور و رۆژهەڵاتی  سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر، ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ شوێندا هەیە.
هەروەها دەڵێت : بۆ سبەی پێنج شەممە  15- 2- 2024 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا ، رێژەی دابارین لە هەندێ كاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت ، لە ناوچەكانی گەرمیان بارانەكە بە خوڕ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەدا .
لەلایەكی دیكەوە ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سبەی پێنجشەمە 15/2/2024 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەدرێژایی كاتەكان ھەوری تەواو دەبێت لەسەرجەم ناوچەكان لە خانەقینەوە تا زاخۆ ھەورە بروسكە و لێزمە باران لەزۆربەی كاتەكاندا دەبێت .
هەروەها دەڵێت:ئەگەری دروستبوونی لافاو لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر و بەتایبەتیش ھۆشداری بە دانیشتووانی سنووری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان ئەدەین كە پێشبینی بارانێكی زۆر زیاتر دەكرێت لەم ناوچانەدا و ئەگەری لافاوی بەھێز دەبێت.
دەشڵێت:كاریگەری قۆناغی یەكەمی ئەم شەپۆلە بەچری بەردەوامی ئەبێت تا بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 16/2/2024 دواتر لاواز ئەبێت و قۆناغی دووەەم بەكاتی جیاواز لە ئێوارەی ھەمان رۆژەوە دووبارە دەستپێدەكاتەوە بە چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لە سەرجەم ناوچەكان و ناوبەناو تا ئێوارەی رۆژی شەممە 17/2/2024 ئەم قۆناغەش بەردەوامی دەبێت ، بۆ رۆژانی دواتریش لە یەكشەممەوە 18/2/2024 تا 22ی مانگ لەئەنجامی مانەوەی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكە ناوبەناو ھەندێك كات بەشێوەی بەھارە ھەورە بروسكە و تاوە باران بەشێوەی پەرشوبڵاو لە شوێنی جیاجیادا چڕدەبێتەوە .
شایانی باسە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاویش، سەرجەم  فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەولێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.