Erbil 2°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:20

سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌ره‌گ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، پڕۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردن، بایەخدانی زیاتر بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خرایە بەرباس.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.