به دروشمی "پێکهێنانی حکوومەتەکانی داهاتوو" له رۆژانی 12 تا 14ی شوبات لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له لوتكه‌كه‌دا:-
25 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت
120 شاندی حکوومەت
85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدارن
له رۆژی یه‌كه‌مدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له لوتكه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێن، له‌وانه تەکنەلۆژیا، حوکمڕانی و دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و ڕێبازێکی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئەمڕۆ، داهێنان، گه‌ڕان به‌دوای هاوبەشی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەكانی جیهان و پێویستیی بەپەلەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هه‌روه‌ها زیرەکیی دەستکرد كه بابه‌تێكی گرنگی گفتوگۆكانی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌کان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.