بارینی بەفرێكی چڕ بووە هۆی داخستنی ڕێگەی نێوان 42 ئاوای هەر دوو پارێزگای ئەرزەڕۆم و ئەردەخان.
لە ئەرزەڕۆم كە هاوكات پلەكانی گەرماش دابەزیوە، 24 ئاوایی و گوند بەهۆی بارینی ئەو بەفرە چڕەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆیان داخراوە.
هەروەها لە ئەردەخان 18 گوند بە هەمان شێوەی ڕێگەی هاتوچۆیان لێ گیراوە.
تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگەوبان دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە بۆ كردنەوەی ڕێگەی نێوان ئەو ناوچانە.
بە هۆی بەفرەوە ڕێگەی هاتوچۆی 42 ئاوایی لەدوو پارێزگای كوردستانی توركیا گیراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.