Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:38

له‌ به‌یانییه‌وه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌شێوه‌ی چڕ و نزم به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق و سووریا ده‌سووڕێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندان فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و نزم به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا سووڕاونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌‌ته‌ هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ چه‌ندان فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌ی چڕ و نزم به‌سه‌ر ئاسمانی شاری قائیم له‌ عێراق و ئه‌لبوكه‌مال له‌ سووریا سووڕاونه‌ته‌وه‌.

بینینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌مشێوه‌ نزمی و چڕییه‌ بوونه‌‌ته‌ هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و هاووڵاتییان ترسیان هه‌یه‌ دووباره‌ ناوچه‌كانیان هاژه‌كباران بكرێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/2/2024 به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشكرایه‌ سه‌ر چه‌ندان ناوچه‌ و باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵا له‌ شاری قائیم له‌ سنووری پاریزگه‌ی ئه‌نباڕ و هه‌روه‌ها ئه‌لبوكه‌مال له‌ سووریا، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش چه‌ندان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.