ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند كه شه‌پۆڵێكی بارانبارین و هه‌وره‌بروسكه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ڕێوه‌یه و شه‌پۆڵه‌كه‌ش له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
كه‌شناسی عێراق بڵاوی كرده‌وه: بۆ رۆژی شه‌ممه كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ی پارێزگه‌كانی عێراق هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ر له سبه‌ینه زووهكهیهوه نمه‌باران و هه‌وره‌بروسكه ده‌ست پێ ده‌كات و ته‌واوی ئه‌و رۆژه به‌شێوه‌ی جیاجیا و له ناوچه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی رۆژانی رابردوو سارد و نزم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به رۆژی یه‌كشه‌میش، كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه‌بارانیش له‌ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێت.
بۆ پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و نمه‌باران له زۆربه‌ی پارێزگه‌كان وه‌ك (سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا، ئه‌نباڕ، بابل، كه‌ربه‌لا، دیاله، واسیت، دیوانییه، نه‌جه‌ف، عه‌ماڕه سه‌ماوه، ناسڕییه و به‌سڕه) ده‌بارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.