Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:56

به‌هۆی كێشه‌ی پارچه‌ زه‌وییه‌ك كه‌سێك كوژرا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌ پارێزگه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق له‌سه‌ر كێشه‌ی پارچه‌ زه‌وییه‌ك كه‌سێك كوژرا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ی عجیلیه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین روویداوه‌ و به‌هۆی كێشه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكی دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بووه‌.

شه‌ڕه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و چه‌كی تێدا به‌كارهاتووة‌، له‌ ئه‌نجامیشدا كه‌سێك كوژراوه‌ و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.