Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:01

لە گۆڕەپانێكی بەردەم دادگای ئیستانبوڵ بە هۆی تەقەكردنەوە 7 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

بە پێی زانیارییەكان كەس یان كەسانێكی نەناسراو كە تا ئێستا هۆكارەكەی نازانرێت، لە بەردەم دادگای ناوچەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ تەقەیان كردووە.
وەزیری ناوخۆی توركیا عەلی یەرلیكایا ڕایگەیاند: دوو كەس ویستوویانە هێرش بكەنە سەر دادگای ناوچەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ كە هەردووكیان كوژراون.
وەزیری ناوخۆی توركیا لە ڕوونكردنەوەیەكدا راگەیاند: كاتژمێر 11:46 خوولەكی ئەمڕۆ، دەرگای ژمارە C دادگای هۆبەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ كەوتبووە بەر پەلامارێك. لە هێرشەكەدا هەردوو پەلاماردەرەكە كە یەكێكیان ژنە كوژران و هەروەها پێنج كەسیش بریندارن كە سێیان پۆلیسن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.