Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:45

پێشبینی دەكرێت ئابووری جیهان لە ساڵی 2024دا گەشە بكات

کوردستان TV
100%

سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە پێشبینییەكانی بۆ گەشەی ئابووری جیھان لە ساڵی 2024دا بە ڕێژەی 0.2 خاڵ بەرزكردەوە و لە 3،1 لەسەدا جێگیر دەبێت.
ئەوەش  لە كاتێكدایە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا پێشبینییەكانی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە بۆ گەشەی ئابووری جیھان، بەڕێژەی 2،9 لەسەدابوو.
سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە ڕاپۆرتێكی بە ناوی "ئاسۆی ئابووری جیھان" بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە پێشبینی دەكەن گەشەی ئابووری جیھان لە ساڵی 2024دا، بگاتە 3،1 لەسەدا و لە ساڵی 2025دا، بگاتە 3،2 لەسەدا.
ڕاشیگەیاندووە كە ھۆكاری زیادبوونی  گەشەكردنی ئابووری جیھان لەمساڵدا بۆ نەرمی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا لە ئابوورییەكانی ئەمریكا و زۆرێك لە وڵاتانی وەك توركیا و بەرازیل، ھەروەھا پاڵپشتی دارایی لە چین دەگەڕێتەوە.
ھەروەھا باسی لەوەش كردووە كە پێشبینی دەكەن كە ھەڵئاوسان لە ساڵی 2024دا لە جیھان بەخێرایی دابەزینی تۆمار بكات و بگاتە بەڕێژەی 5،8 لەسەدا و لە ساڵی 2025یشدا، بگاتە 4،4 لەسەدا.
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.