پێشەوا هەورامانی،گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی:لەوەتەی درووستبوونی كێشەكان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێكی تازە دەخرێتە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەرجی ناردنی مووچەو مافی خەڵك،لەكاتێكدا ئێمە ڕوون و ئاشكرا هەموو شتێكمان پێشكەشی حكومەتی فیدراڵ كردووە!بەڵام لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە! ئایا ئەم شەفافییەت و تەوزیحەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟
گەڕانێكی سادە، لە چوار هەواڵی بڵاوكراوەی ژمارەیەك سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێكراو:
ئەلجەزیرە، 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات كە نزیكی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە كە زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی وەهمی چووە.
ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن كە 800 ملیار دینار لەخەزێنەی عێراق دەبەن.
بی بی سی: ساڵی 2014 حكومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە كە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن،وەهمی نەك بندیوار!.
ئایا كەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە كە هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن؟
ئەگەر بابەتەكە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵكی هەموو پارێزگاكانی عێراق رابگیرایە، نەك وەكو ئەوەی هەندێك موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێك گەلێك لە كوردستان برسیكراوە!
پێشەوا هەورامانی: ئەگەر بابەتەكە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵكی هەموو پارێزگاكانی عێراق رابگیرایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.