Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:33

شەڕی سارد گەرمتر دەبێت..ئەمریكا چەكی ئەتۆمی لە بەریتانیا جێگیر دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی بەڵگەنامەكانی پنتاگۆن كە ڕۆژنامەی زە تێلێگراف بڵاویكردۆتەوە، ئەمریكا بەنیازە چەكی ئەتۆمی لە بەریتانیا جێگیر بكاتەوە.
ئەمریكا لە ساڵی 2008دا مووشەكی ئەتۆمی لە بەریتانیا لابرد و پێیوابوو مەترسی جەنگی سارد لە مۆسكۆوە كەمبووەتەوە.
لە ئێستادا گرێبەستەكان بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەكی نوێ لە لەبنكەی ئاسمانی شاهانەی بەریتانی لەلانگهێپ پشتڕاستی دەكەنەوە كە ئەمریكا بەنیازە سەری چەكی ئەتۆمی سێ هێندە بەهێزتر لە بۆمبی هیرۆشیما بخاتە ڕوو.
بڕیاریشە لە مانگی حوزەیراندا دەست بە دروستكردنی دامەزراوەیەكی نوێی نیشتەجێبوون بۆ هێزەكانی ئەمریكا كە لەو شوێنەدا دەست پێبكات.
شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو ئەدمیراڵ رۆب باوەر، بەرپرسێكی باڵای سەربازی ناتۆ ڕایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیانی ئاسایی خۆیان بۆ شەڕی سەرتاسەری لەگەڵ ڕووسیا لە 20 ساڵی داهاتوودا ئامادە بكەن، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانكارییەكی هەمەلایەنە دەبێت لە ژیانیاندا.
گەڕانەوەی چەكی ئەمریكا بۆ بەریتانیا بەشێكە لە بەرنامەیەكی سەرتاسەری ناتۆ بۆ پەرەپێدان و مۆدێرنكردنی شوێنە ئەتۆمییەكان لە وەڵامی پەرەسەندنی گرژییەكان لەگەڵ كرێملین.
لای خۆیەوە ڕووسیا ڕایگەیاندووە كە پلانەكانی جێگیركردنی چەكی ئەمریكی لە بەریتانیا بەرزبوونەتەوەو بە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە وەڵامی دەداتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.