دوای 14 ساڵ بەندكردن، فەرهاد سەلیمی، بەندكراوی كورد لەسێدارە درا.
سزای لەسێدارەدانی فەرهاد سەلیمی، بەندكراوی كورد و خەڵكی شاری سەقز، دوای 14 ساڵ بەندكردن لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێكرا.
بەپێی هەواڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە فەرهاد سەلیمی، بەندكراوی كورد و خەڵكی سەقز كە چواردە ساڵە بەندكرابوو ، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج لەسێدارە دراوە
جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە كوردە، لەكاتێكدا بووە كە شەوی رابردوو مافی دوایین چاوپێكەوتنیان بە بنەماڵەكەی نەداوە و وتوویانە سبەی وەرن، ئەمڕۆ كە سەردانی بەندیخانەیان كردووە، پێیان ڕاگەیەندراوە كە سزای لەسێدارەدانی كوڕەكەتان جێبەجێكراوە.
ئێران هاووڵاتییەكی دیكەی كوردی لەسێدارەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.