ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و مامۆستایان، لەبەردەم پەیکەری وڵات لە ئیمپایەر، بۆ ڕێزلێنان لەگیانی ژینا پێشڕەو دزەیی، ئەو منداڵە تەمەن کەمتر لەیەک ساڵەی کە لە ئەنجامى هێرش و پەلامارى هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدبوو.
بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر ئۆپەرێتێکی لەژێر ناونیشانی "نامەیەک بۆ ژینا دزەیی" بەبەشداری ژمارەیەک لە منداڵانی باخچەی ساوایان پێشکەشکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.