بەهۆی شەڕە تەقە لە پارێزگای واست پۆلیسێك برینداربوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای واست ڕایگەیاند، پێكدادان و شەڕە تەقە لە نێوان هێزێكی ئەمنی و ژمارەیەك لە چەكدارانی سەرایا سەلام لە ناوەندی پارێزگاكە ڕوویداوە.
بەپێی سەرچاوەكە هێزێكی ئەمنی لە یەكێك لە بازگەكانی ناوخۆ لە نزیك گۆڕەپانی تەمموز لە سەنتەری شاری كوت كە ناوەندی قائیمقامییەتە، بە ئەركی ئەمنی ڕاسپێردراوە و لەگەڵ چەكدارانی سەرایا سەلام كەوتونەتە پێكدادان، لەكاتێكدا كە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی پشكنینی ئۆتۆمبیلەكەیان بوون، بەوهۆیەشەوە پۆلیسێك برینداربووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكە ،دوای پێكدادانەكە دەیان چەكداری لیواكانی سەرایا سەلام لە ناوەندەكەیان لە سەنتەری كوت، كۆبوونەوە دوای گەیشتنی زانیارییەكان كە هێزێكی ئەمنی بەرەو دەستگیركردنی ژمارەیەك لە ئەندامەكانیان دەڕوات، تەقەیان بەئاسماندا كردوو و هێزە ئەمنییەكەیان ناچار بە كشانەوە كرد.
شەڕە تەقە لە نێوان هێزێكی ئەمنی و ژمارەیەك لە چەكدارانی سەرایا سەلام روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.