Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:02

حکومەتی هەرێم ساڵانە زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئاوی پاک خەرج دەکات

کوردستان TV
100%


دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بەپێی پێوەرە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕۆژانە 3 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنێت.

تیمەکانی تاقیگەی ناوەندیی ئاو، ڕۆژانە نزیکەی 50 نموونەی ئاو لە پرۆژەی ئیفراز و بیرەکان وەردەگرن و لە تاقیگەدا پشکنینی کیمیایی و مایکرۆبایلۆجی بۆ ئاوەکە دەکەن، لە پاش دڵنیابوونەوە لە دروستییەکەی ڕێی پێ دەدرێت بگاتە هاووڵاتییان، گەر نا چارەسەری زانستی بۆ دەکرێت. لەم ڕووەوە ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان 100٪ شیاوە بۆ خواردنەوە.

فیردەوس عەلی، پشکنەری بەکتریالۆجی، لەو تاقیگەیەدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "گرنگترین پشکنینمان جگە لە پشکنینی کیمیایی، ڕاددەی شێلوویی ئاوەکەیە، کە بەپێی پێوەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی، دەبێ لە 0-5 بێت، بەوەش بۆ خواردنەوە دەشێت."

نیهاد ڕەشید، بەرپرسی تاقیگەی ناوەندیی ئاو گوتی: "هەموو نموونەکانی ئاو دەخرێنە ژێر پشکنینەوە و بە پێوەری جیهانی ڕێیان پێ دەدرێت بگەنە ماڵان، بۆیە سەدا سەد ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان شیاو و تەندروستە و بۆ خواردنەوە دەشێت."

حکومەتی هەرێم ساڵانە زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئاوی پاک خەرج دەکات و بە تەندروستترین شێوە دەیگەیەنێتە ماڵان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.