Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:31

لێدوای ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) نوێترین لێدوانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن دا و رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كان ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌.

پاتریك رایده‌ر گوته‌بێژی پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند: تا ئێستا له‌ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئوستڕالیا و به‌حرێن و كه‌نه‌دا و هۆڵه‌ندا و چه‌ندان وڵاتی تریش پشتگیرییان كردووین.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری وه‌ڵام و تۆڵه‌ی حوسییه‌كان، پاتریك رایده‌ر گوتی: تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هیچ وه‌ڵامێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی تۆمار نه‌كردووه‌، به‌ڵام بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌ین.

شه‌وی رابردوو هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌، 23 هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له‌ چوار پارێزگه‌ی وڵاتی یه‌مه‌ن كه‌ پێكهاتبوون له‌ سه‌نعای پایته‌خت و حه‌دیده‌ و ته‌عز و سه‌عده‌.

هێرشه‌كان به‌هۆی هه‌ڵكوتانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان دێن كه‌ حوسییه‌كان له‌ ده‌ریای سووردا ئه‌نجامیانداوه‌ كه‌ تا ئێستا 27 هێرشیان كردووه‌ته‌‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان كه‌ باری 50 وڵاتی تێدا بووه‌، به‌تایبه‌تیش هێرشه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌می رابردوو كه‌ حوسییه‌كان گه‌وره‌ترین هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌ریای سووردا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.