به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد كه خۆشبه‌ختانه ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ساڵی رابردوو تووشبووی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر كه‌می كردووه.
د. هه‌ردی جه‌واد به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان تۆماركراون، ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی تووشبووی نوێی شێرپه‌نجه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له شاری هه‌ولێر به‌راود به ساڵانی رابردوو كه‌میان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: جگه له‌و بودجه‌یه‌ی كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دابینكراوه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2023 له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی بڕی 70 ملیار دیناری وه‌ك هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه دابینكردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، پشت به تواناكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و بودجه‌ی حكوومه‌ت و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی رێكخراو و خه‌ڵكانی خێرخواز ده‌به‌ستین.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان نوێترین چاره‌سه‌رییه سه‌رده‌مییه‌كان پێشكه‌شی تووشبووانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت.
د. هه‌ردی جه‌واد جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ نوێترین توێژینه‌وه جیهانییه‌كان، ئه‌وانیش له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر شێرپه‌نجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.