ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هاووڵاتییه‌كی تری كوێتی له پارێزگه‌ی دیوانییه له وڵاتی عێراق گیانی له‌ده‌ست دا و گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بووه.
هاووڵاتییه كوێتییهكه كه ناوی ناسڕ حوسێن عه‌لی بووه و ده‌یویست به ماتۆڕسكیل بچێته پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف، به‌ڵام له‌سه‌ر رێگه‌ی پارێزگه‌ی دیوانییه تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌ست دا.
ته‌رمی هاووڵاتییه كوێتییهكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی و به‌م نزیكانه رێكارێكارهكانی ناردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتی كوێت ته‌واو ده‌بن و ده‌نێردرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردووش هاووڵاتییه‌كی كوێتی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و راوكردن هاتبوونه عێراق، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له بیابانه‌كانی پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ كه‌وتبووه سه‌ر بۆمبێكی چێنراو و به‌هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.