وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی كوژراوان له كه‌رتی غه‌ززه 23 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئه‌شڕه‌ف قه‌دره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیلیه‌وه 249 كه‌س كوژراون له‌گه‌ڵ برینداربوونی 510 كه‌سی تر.
ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاكو ئێستا گه‌یشته 23 هه‌زارو 84 كه‌س، هه‌روه‌ها 58 هه‌زار و 926 كه‌سیش بریندارن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چیتر نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی غه‌ززه توانای وه‌رگرتنی بریندارانیان نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت له سه‌ر زه‌وی و باخچه‌ش شوێن نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی تێیدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.