سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به‌مه‌ش ره‌نگه بۆ پێنجه‌مجار ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش.
لیژنه‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌نگلادیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وت كه حزبه‌كه‌ی شێخه حوسینه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، شێخه سه‌رۆكی حزبی یه‌كێتی به‌نگلادیش كه له ساڵی 2009وه كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ره‌نگه بۆ پێنجه‌مجار پۆسته‌كه وه‌ربگرێته‌وه.
پێشتر حزبی نیشتمانی به‌نگلادیش كه ئۆپۆزسیۆنی شێخه حوسینه بوو و تاكه حزب بوو بتوانێ ركابه‌ری سه‌رۆك بكات، به‌هۆی ناشه‌فافی و ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان، ره‌تی كردبووه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.