بزووتنەوەی نوجەبا، یەكێك لەگرووپە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: مشتاق تالیب سەعیدی (ئەبو تەقوا)، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدا لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە هۆی بۆردومانی ئەمریكا بۆ سەر بارەگای پشتیوانی لۆجستی لە بەغدای پایتەخت كوژراوە.
پێشتر سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو بەرپرسە سەربازییەی بزووتنەوەی نوجەبا بە ناوی "ئەبو تەقوا" و یەكێك لە هاوەڵەكانی لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراون كە مەڵبەندێكی فەرماندەی فەرماندەیی عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا كردە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەبو تەقوا” بە ئۆتۆمبێلەكەی لەگەڵ یەكێك لە هاوەڵەكانی بە ناوی “ئەبو سەجاد” دوای ئەوەی چوونەتە ناو بارەگاكە لەسەر شەقامی فەلەستین، كراونەتە ئامانج و هەردووكیان كوژراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا برینداربوون بۆ 6 بریندار بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا ئەفسەرێكی هەواڵگری هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدایە.
بزووتنەوەی نوجەبا كوژرانی فەرماندەیەكی لە بەغدا پشتڕاست دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.