Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:05

یەكێتی مافپەروەران: هێرشە ناڕەواكانی سەر هەولێری پایتەخت كارتی گوشاری بێ ئەنجامن

کوردستان TV
100%

یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان راگەیاندراوێكی سەبارەت بە هێرشی ناڕەوای گروپ و میلیشیاكان بۆ سەر پایتەختی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە. 
لە راگەیاندراوەكەی یەكێتی مافپەروەرانی كوردستاندا هاتووە، ماوەیەكە چەند هێزێكی دەرچوو لە یاسا و بە شێوەیەكی بەردەوام ڕۆژانە لە ڕێگای درۆنەوە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵییەوە هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە ژێر بیانووی بێ بنەما ،بە هیوای ئەوەن ئارامی و هێمنی شاری هەولێر و تەواوی هەرێمی كوردستان تێك بدەن.
یەكێتی مافپەروەران ئاماژەی بەوەش داوە، بێگومان بە ئامانج كردنی هەولێری پایتەخت ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بایەخ و كاریگەری هەولێر وەكو ناوەندێكی سیاسی بۆ یەكلاكردنەوەی  چەندین پرسی سیاسی ، ئەم هێرشە ناڕەوایانە تەنها و تەنها كارتی گوشاری بێ ئەنجامن كە ئەم گروپ و هێزانەی دەرچوو لە یاسا بە پاڵپشتی لایەنی دەرەكی بە ئەنجامی دەگەیەنن، تا بتوانن چەند دەستكەوێتیكی سیاسی بە دەست بهێنن. 
هەروەها راشگەیاندراوە، ئێمە لە یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان سەرەڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشە ناڕەوایانە دەكەین، لە هەمان كاتدا داواكارین لە حكومەتی فیدڕاڵ كە بە ئەركی یاسایی خۆی هەڵبستێت و سنوورێك بۆ ئەم گروپ و هێزە دەرچووانە لە یاسا دابنێت كە هەڕەشەن بۆ سەروەری سیستەمی سیاسی وڵات و هۆكارێكن بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.