Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:36

كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆ پێنج شەممە   2024-01-04     
كەش/ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەكات لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی، پاشان لە كاتەكانی شەودا كاریگەریەكەی دێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر . لە درەنگ شەودا لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی كەم  دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەكان . هەروەها لە كاتەكانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ڕیژەی جیاواز هەیە . 
خێرایی با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) كم /ك دەبێت .   
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/   بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنی.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   2024 -01-05
كەش/ئاسمان بە گشتی هەوری  دەبێت , لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت , لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەكات .  
هەروەها لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لەبەشێك لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك نمە باران دەبێت . هەروەها لە كاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنورییەكان بەفر بارین دەبێت . هەروەهاپێشبینی دروست بوونی تەمێكی كەم دەكرێت بە درێژایی كاتەكانی سبەی هەینی .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  ) كم  دەبێت . لە كاتی تەم ( 4  – 6  ) كم  دەبێت
پلەكانی گەرما/   نزیك  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  16 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 16  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 10   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   11 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سۆران  : 10  پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      2024-01-04

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.