Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:37

نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ئێران ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان له‌ ئێران كرد و  رای ده‌گه‌ێنێت،سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستييانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ ئامانج گرت و له‌ ئه‌نجامدا به‌ ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له‌ ده‌ستدا و بريندار بوون.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج، كه‌ كوژرانی 103 كه‌س و برینداربوونی 141 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

 میدیاکانی ئێرانیش لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە "ڕووداوێکی تیرۆریستی" لە قەڵەم داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.