بارینی بەفر و سەرماوسۆڵە لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەردەوامە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم كە پلەكانی گەرما لە شەودا شەش پلە لە خوار سفری سەدیەوە بوو، سەهۆڵبەندان لە ڕێگاوبانەكان ڕوویدا.
هەروەها بەهۆی بارینی بەفرەوە كە كاتەكانی بەیانی كاریگەر بوو، پارك و باخچە و ڕێگاوبان و شەقام و كۆڵانەكان تارای سپیان پۆشی.
تیمەكانی شارەوانیش دەستیان كرد بە پاككردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانی ئەو ناوچانەی بەفری زۆریان لێباریوە.
هەروەها لە پارێزگای ئەردەخان، سەرماوسۆڵەی توند كاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست كردووە.
بەهۆی سەرماوە سەهۆڵبەندان لە ناوەندی شار ڕوویدا و لە ناوچە بەرزەكانیش بەفرێكی زۆر باری.
لەلایەكی دیكەوە لە پارێزگای قەرس بارینی بەفر و سەرماوسۆڵە، كاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست كردووە و هەندێك لە زۆنگاوەكان بەستیان. هەروەها بەهۆی بارینی بەفرەوە قەزای ساریكامش سپی پۆشی.
شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە پارێزگاكانی كوردستانی توركیای گرتووەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.