جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز-ی شاری كەركوك دەكاتەوە، ماڵەكانیان چۆڵ نەكەن و لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1/2024،لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ چەند هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی نەورۆز-ی شاری كەركوك پەیوەندیان پێوەكردین و باسیان لەوە كرد، هێزێك هاتووەتە سەریان و داوای چۆڵكردنی ماڵەكانیان دەكات، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەم كرد و بە سوپاسەوە وەزارەتی بەرگری عێراقی ئاگادار كردەوە بكشێنەوە و ئەو بابەتە رابگیرێت و هیچ هاووڵاتییەك لە ماڵی خۆی دەرنەكرێت.
هەروەها دەڵێت: ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان قسەم كرد وو بڕیارەكە جێبەجێ دەكات.
گوتیشی: ئەركی ئێمە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی نەورۆز و تەواوی خەڵكی شاری كەركوكە.
هێزێكی عێراق هەڵدەكوتنە سەر دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.