Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:33

ژمارەی ئەوانەی لە بوومەلەرزەكەی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 62 كەس

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزانەی ویلایەتی ئیشیكاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و كەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 62 كەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەسەڵاتداران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ڕۆژی دووشەممە كە لە ناوەڕاستی ژاپۆن روویدا، گیانیان لەدەستداوە ،بۆ 62 كەس بەرزبووەتەوە.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی پارێزگای ئیشیكاوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزانەی ویلایەتی ئیشیكاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و كەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆ، گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 62 كەس و زیاتر لە 300 برینداریش هەن. 
ژاپۆن بەردەوام شاهیدی بوومەلەرزە دەبێت بەهۆی هەڵكەوتەی لەسەر "ئەڵقەی ئاگر"ی زەریای هێمن، ناوچەیەكە كە چالاكییە بوومەلەرزەییەكانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.
لەلایەكی دیكەوە دەزگای كەشناسی ژاپۆن ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.5 پلەی ڕێختەر جارێكی دیكە پارێزگای ئیشیكاوای هەژاندووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.