Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:34

سه‌رچاوه‌یه‌ك: 17%ی سه‌ربازه‌ ئیسڕائیلییه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ كوژراون

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسڕائیلی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئامارێكی مه‌ترسیداری سه‌باره‌ت به‌و سه‌ربازه‌ كوژراوانه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی ناو كه‌رتی غه‌ززه‌دا به‌هه‌ڵه‌ و له‌لایه‌ن هاوڕێكانیان هاتوونه‌ته‌ كوشتن.

رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف) بڵاوی كرده‌وه‌: 17%ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كان له‌ شه‌ڕی ناو غه‌ززه‌ به‌هه‌ڵه‌ به‌ده‌ستی هاوڕێكانیانه‌وه‌ كوژراون.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌هه‌ڵه‌ كوژراون هه‌ندێكیان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر تانك و زریپۆشه‌كان، هه‌ندێكیشیان به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی خۆیان كه‌وتوون، ئه‌وانی دیكه‌ش به‌هۆی خراپی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌ شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوودا له‌ناو كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ده‌ستی یه‌كتر كوژراون.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌شی دا كه‌ سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا دانی به‌ كوژرانی 18 سه‌رباز به‌شێوه‌ی هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ داناوه‌، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ كوژرانی سه‌ربازه‌ ئیسڕائیلییه‌كان به‌ گولـله‌ی هاوڕێكانیان له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ ڕووداوی هاوشێوه‌ ڕوو ده‌دات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.