Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:48

كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی جیراڵد ئاڕ فۆرد دەریای ناوەڕاست بەجێدەهێڵێت 

کوردستان TV
100%

هێزی دەریایی ئەمریكا ڕایگەیاند، كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد كە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەكەمدا بۆ بەشداریكردن لە خۆپاراستنی ناوچەیی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كرابوو، دەگەڕێتەوە بۆ بنكەی سەرەتایی خۆی لە ئەمریكا.
كەشتیگەلی شەشەمی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو كەشتییە فڕۆكەهەڵگرە لە بەندەری سەرەكی خۆیدا جێگیردەكرێتەوە و ئامادەكاریش بۆ جێگیركردنی لە داهاتوودا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە لەسەر ئاستی جیهاندا دەكات و توانا بەرفراوانەكانی لە دەریای ناوەڕاست دەپارێزێت.
هەروەها كەشتیگەلی شەشەمی ئەمریكا دەڵێت:  ئێمە هاوكاری هاوپەیمانان و هاوبەشەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەكەدا دەكەین ، وەزارەتی بەرگریش بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە هەر لایەنێكی نێودەوڵەتی یان ناحكومی لە پەرەسەندنی ئەم قەیرانەكە لە دەرەوەی غەززە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.