ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، بوومه‌له‌رزه له شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگه‌ی دهۆكیش هه‌ستی پێ كرا.
له‌باره‌ی گوڕی بوومه‌له‌زه‌كه تا ئێستا به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هاووڵاتییانی سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا هه‌ستیان به زه‌وی له‌رزه‌كه كردووه.
جگه له شاری مووسڵ، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی دێره‌لووك و شیلادزێ له سنووری پارێزگه‌ی دهۆكیش هه‌ست پێ كراوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:37 له پارێزگه‌ی هه‌كاری له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.4 پله‌ی رێخته‌ر ڕووی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.