Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 06:46

ئه‌مڕۆ له‌ كه‌لار سێ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان دا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لە سێ ڕووداوی هاتوچۆدا لەناو شاری کەلار و شاره‌دێی کۆکس، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی تریش برینداربوون.

له‌ ڕووداوی یه‌كه‌مدا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی لەلبن لە سنووری شاره‌دێی کۆکس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن کەوته‌ ناو جۆگەیەکی ئاودێرییەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا كه‌ ته‌مه‌نی 55 ساڵ بوو.

دوو ڕووداوه‌كه‌ی تر لەناو شاری کەلار ڕوویان دا و بەهۆیەوە سێ کەس بریداربوون، لە گەڕەکی گۆران ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک پێکیان دادا و بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون، هەردوو برینداره‌كه‌ ته‌مه‌نیان 17 ساڵ بوو.

هه‌روه‌ها لەناو گوندی کەلاری نوێ له‌ نزیک مزگەوتی سپی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و پایسکیلێک ڕووی دا، به‌داخه‌وه‌ پاسکیلسوارەکە برینداربوو كه‌ تەمەنی 12 ساڵ بوو.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیا ڕایگه‌یاند كه‌ سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەته‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شه‌هید هەژار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.