سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە دوو سەربازی دیكەی ھێزەكانیان لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لەگەڵ چەكدارە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە كوژراون.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، كە دوو سەربازی دیكەی ھێزەكانیان بەناوەكانی ئیلیراز گابی و لیاڤ سیعدا لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە ناوەڕاست و باكووری كەرتی غەززە كوژراون.
بەوەیش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەوە بۆ 491 سەرباز، لەو ژمارەیە 164یان لە دەستپێكی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون.
بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەوە بۆ 504 سەرباز.
ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەوە بۆ 504 سەرباز
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.