Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:31

پەیامێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ باره‌گا و بنكه‌یه‌كی ئیسڕائیل له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه‌ و هه‌واڵی بۆردومانكردنی باره‌گایه‌كی ئیسڕائیلیش له‌ هه‌ولیر ته‌نیا بۆ سه‌رلێشێواوییه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند "هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە كه‌ لە ڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومان کردووە".

ڕاشیگه‌یاند "ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە".

پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە، بە ئامانجگرتنی هەولێریش هەر جارەی بە بیانویێک تەنیا سەرلێشێواوی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.