به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاگادارییه‌كدا هۆشداری دایه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاكه‌یان به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك رووخساری خۆی دابپۆشێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگه‌ی كه‌ركووك له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه کە هەر کەسێک دەموچاوی خۆی دابپۆشێت یان بیشارێتەوە بە بەستنی ملپێچ یان دەمامک یان هەر پارچە قوماشێک، ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر دەگیرێتە بەر.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئه‌م ئاگاداری و تێبینییه به هه‌ند وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌ر رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ریان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشەم به رۆژی ڕووناك و له كاتی نیوه‌ڕۆدا لەناو بازاڕی له‌نگه‌ی کەرکووک له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه ته‌قه له دوو پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی پارێزگاكه كرا و یه‌كێكیان به‌ناوی (شوان تاهیر) ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وه‌ی تریش و هاووڵاتییه‌كی ئافره‌تی تریش بریندار كران.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند كه كرده‌وه‌كه تیرۆریستی بووه و له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری تیرۆریستی داعشه‌وه كه له‌لای ئه‌وانه‌وه ناسراونه‌ته‌وه ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.