Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:36

ژمارەیەک لە بریندارانی ئیسرائیلی ڕەتیان کردەوە چاویان بە ناتانیاهۆ بکەوێت کە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو

کوردستان TV
100%


ژمارەیەک لە بریندارانی ئیسرائیلی، ڕەتیان کردەوە چاویان بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان، بێنیامین ناتانیاهۆ بکەوێت کە سەردانی نەخۆشخانەیەکی قودسی کردبوو.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی کەناڵ 13ی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو سەربازانەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی وشکانی سەر کەرتی غەززە برینداربوون سەردانی نەخۆشخانەی هاداسای کردووە لە قورسی ڕۆژئاوا، بەڵام ژمارەیەک لە برینداران ڕەتیان کردووەتە چاویان پێی بکەوێت.

ئۆر شنیبێرگ، کە یەکێکە لە سەربازە بریندارەکان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند: لەبەشی بوژانەوەی هاداسام. ئەم شەو ناتانیاهۆ دێتە سەردانم و یەکێک لە خاتوونە بەرپرسەکان پرسیاری لێکردم لەبارەی ئەوەی دەخوازم ئەو بێت یان نا، بێگومان گوتم نەخێر.

شنیبێرگ باسی لەوە کرد کە لە کۆی 18 سەربازی برینداری ئیسرائیلی لە بەشەکە، 15یان نەیانویستووە چاویان بە ناتانیاهو بکەوێت و، گوتی: لە قودسی قەڵای پارتی لیکۆدم (ئەو پارتەی ناتانیاهو سەرکردایەتیی دەکات). هەست بە گۆڕان دەکرێت و کۆتایی بە سەردەمی (حکوومەتی لیکۆد) هاتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.