بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە هەژماری کۆمەڵایەتی X بڵاو کراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ئهمڕۆ پێنجشەم 28ی12ی2023، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەکرێت و بڕیارە لە کۆشکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆببێتەوە.
ئیسپانیا بەشدارە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هەروها هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆش ئەرکیان پێ سپێردراوە.
چاوەڕوان دەکرێت، لەم سەردانەیدا، پێدرۆ سانچێز هاوکات لەگەڵ دیدارە فەرمییەکان، هێزەکانی وڵاتەکەشی بەسەر بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.