ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/12/27 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ جەمال الزاری، سەرۆكی حزبی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی مامیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
لای خۆیەوە شێخ جەمال ئەلزاری، سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادە و كەسوكاریان بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.
نێچیرڤان بازرانی سەرەخۆشی لە شێح جەمال ئەلزاری دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.