فڕۆكەیەكی نەناسراو بارەگایەك لە گوندی توتەقەڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردومان دەكات.
پەیامنێری كوردستان تیڤی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆكەیەكی نەناسراو، بارەگایەك لە گوندی توتەقەڵ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانكرا.
ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی ئەو شوێنەی بۆردومانكراوە و هەروەها ئەو لایەنەی بۆردومانەكەشی ئەنجام داوە لەبەردەست نییە.
لەبارەی زەرەر و زیانەكانیش گوتی، بە وتەی شایەتحاڵان تەنیا بارەگایەك كراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون.
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە گوتی: بۆردومانەكە راستە و ترس و دڵەڕاوكێی خستووەتە نێو دڵی دانیشتووانی ناوچەكە. گوتیشی، تیمە ئەمنییەكان لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن و زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.
بەهۆی هاتوچۆی چەكدارانی پەكەكە لە چەندین ناوچەی سنووری پارێزگەكانی سلێمانی و كەركووك، تا ئێستا چەندین جاران سوپای توركیا بۆردومانی چەكدارانی پەكەكەی لەو ناوچانە كردووە.
فڕۆكەیەكی نەناسراو گوندی توتەقەڵی لە چەمچەماڵ بۆردومانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.