Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:29

سوپای پاسدارانی ئێران : تەلئەڤیڤ تەختی زەوی دەكەین 

کوردستان TV
100%

راوێژكاری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر خاكمان ئەوا تەلئەڤیڤ تەختی زەوی دەكەین.
 ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی پێشوی ئێران لە عێراق و راوێژكاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی رایگەیاندووە، كۆماری ئیسلامی بە شانازییەوە پشتیوانی لە خۆڕاگری و ستەم لێ كراوان دەكات. 
هەروەها گوتیشی: ئەگەر رۆژێك هێرش بكەنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوا دەزانن كە ئێران چی دەكات و تەلئەڤیڤ تەختی زەوی دەكات. 
ئەمەش دوای ئەوە دێت، كەسوپای پاسداران رۆژی دووشەممەی رابردوو  كوژرانی رەزی مووسەوی، راوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێرانە راگەیاند. 
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی سەركۆنەی كوشتنی عەمید رەزی مووسەوی كرد رایگەیاند، لە كات و شوێنی گونجاودا وەڵام و تۆڵەی ئەم تاوانە دەكەینەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.