لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر كارێكی راكان جبووری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك بڵاو ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به بێبه‌شكردنی پێدانی زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ندامی سه‌ندیكاكه‌یان و كاره‌كه‌ش به ته‌عریب و شۆڤینی وه‌سف ده‌كات.
له نووسراوێكدا كه واژووی مه‌هدی زریان سكرتێری لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌سه‌ره، هاتووه "هه‌ر له سه‌ره‌تای بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك سه‌باره‌ت به بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به نووسراوی فه‌رمی چه‌ندین جار داوامان له راكان جبووری كردووه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كهركووكییانه بێبه‌ش نه‌كات كه سه‌ر به لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانن.
ڕاشیگه‌یاند: به داخه‌وه بیركردنه‌وه‌ی شۆڤینانه و به كه‌م سه‌یركردنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دانیشتووی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركووكن، نه‌چووه ژێرباری ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه سه‌یری سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی شاره‌كه بكات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به نووسراوی فه‌رمی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌رچووه و هیچ میدیاكارێكی سه‌ر به لقی كه‌ركووكی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی تێدا نییه، به‌ڵام ناوی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه پێشتر ئه‌ندامی لقه‌كه‌مان بوون و راژه‌ی خۆیان گواستبووه‌وه بۆ سه‌ر لقی رۆژنامه‌نووسانی عیراق.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه به ته‌واوی ئه‌م ره‌فتاره نادادپه‌روه‌رانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی رق و كینه له‌نێوان رۆژنامه‌نووساندا و هه‌روه‌ها جۆرێكه له ته‌عریب.
مه‌هدی زریان سكرتێری لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان داواشی له به‌رپرسانی كورد كرد رێگه له‌م سووكایه‌تییه بگرن، چونكه كه‌ركووك هێشتا شارێكی پێكه‌وه‌ژیانه و به‌فه‌رمی بۆ هیچ لایه‌ك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.