Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:34

له پارێزگه‌ی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پرسی كرێكاران و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م سەبارەت بە بڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافەکانی کرێکاران و چاودێریکردنى خاوەنکار و پڕۆژەکان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکوومەتى هەرێم لە دیوانى پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکى حکوومەت و جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172)ى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و ڕێنماییە تایبەتییەکانى کرایەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان ڕاسپێردران هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لەپێناو جێبەجێکردنى بڕیارى ناوبراو لە سەرەتاى ساڵى نوێوە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لە پاراستنى مافى کرێکاران لە هەموو بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان کرایەوە.

هەروەها دووپات کرایەوە کە لەسەر هەموو فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندارەکان پێویستە بەردەوامبن لە چاودێریکردنى خاوەنکار و پڕۆژەکان، لەپێناو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.