ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ یەكشەمە 24 ی كانوونی یەكەمی 2023 رایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بارانبارین لەناوچە جیاجیاكاندا بۆ ئەمڕۆ و كاتەكانی شەو بەردەوامی ئەبێت و بەیانی سبەی دووشەمە 25/12/2023 لەناوچەكانی سنووری پارێزگای دھۆك و ھەولێر و كەركوك و گەرمیان كۆتایی پێدێت .
هەروەها گوتی: لەناوچە شاخاوییەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم تا كاتەكانی ئێوارە بەشێوەیەكی لاواز نمە باران بەردەوامی ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 5-10كم/س .
گوتیشی: لە دوو سبەی رۆژی سێشەمەوە 26/12/2023 ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە تا ماوەی 10 رۆژ یان زیاتر دەكەوێتە ژێر كاریگەری زنجیرەیەك بەرزەپاڵەپەستۆ كە لەسەر ناوچەكانی باشووری ئەوروپا و باكووری رۆژھەڵاتی ئەفریقا بەئاراستەی ناوچەكانمان دێت و بەدرێژایی ئەو ماوەیە كەش و ھەوا سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت و پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت .
بارانبارین بۆ ئەمڕۆ و كاتەكانی شەو بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.